زهبورهكان ٨٥: ١ - ٨٨: ١٨
MP3•Episode-Home
Manage episode 439330483 series 3425855
Inhalt bereitgestellt von Dr. J. Vernon McGee. Alle Podcast-Inhalte, einschließlich Episoden, Grafiken und Podcast-Beschreibungen, werden direkt von Dr. J. Vernon McGee oder seinem Podcast-Plattformpartner hochgeladen und bereitgestellt. Wenn Sie glauben, dass jemand Ihr urheberrechtlich geschütztes Werk ohne Ihre Erlaubnis nutzt, können Sie dem hier beschriebenen Verfahren folgen https://de.player.fm/legal.
زهبورهكان ٨٥: ١ - ٨٨: ١٨
- 1ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت،
- دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە.
- 2لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت،
- هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە.
- 3هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە،
- لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە.
- 4ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە،
- تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە.
- 5ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟
- نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟
- 6ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە،
- بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟
- 7ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە،
- ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە.
- 8ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم،
- چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بە خۆشەویستانی،
- بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی.
- 9بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن،
- بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت.
- 10خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون،
- ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن.
- 11ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و
- ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت.
- 12هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و
- زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات.
- 13ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات،
- ڕێگای بۆ خۆش دەکات.
زهبورهكان ٨٦
- 1ئەی یەزدان، گوێ ڕادێرە و بەدەنگمەوە وەرە،
- من هەژار و نەدارم.
- 2ژیانم بپارێزە، چونکە من خۆشەویستی تۆم،
- تۆ خودای منیت، خزمەتکارەکەی خۆت ڕزگار بکە،
- ئەوەی پشتی پێت بەستووە.
- 3ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە،
- بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم.
- 4گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە،
- ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.
- 5ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت،
- پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن.
- 6ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،
- گوێ لە پاڕانەوەم بگرە.
- 7لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
- چونکە بە هاوارمەوە دێیت.
- 8ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟
- کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟
- 9ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون،
- دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن و
- ناوت شکۆدار دەکەن،
- 10چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە،
- هەر تەنها تۆ خودایت.
- 11ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە،
- بۆ ئەوەی بە ڕاستی تۆ بڕۆم،
- دڵم یەکبخە بۆ ترسی ناوەکەت.
- 12ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
- هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم،
- 13چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من،
- گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد.
- 14ئەی خودایە، لووتبەرزەکان لێم هەستاون،
- تاقمە زۆردارەکان دەیانەوێت لەناوم ببەن،
- تۆ لەبەرچاو ناگرن.
- 15بەڵام ئەی پەروەردگار، تۆ خودایەکی میهرەبان و بەزەییداریت،
- پشوودرێژیت و پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیی.
- 16ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،
- هێزی خۆت بە خزمەتکارەکەت ببەخشە و
- کوڕی کارەکەرەکەت ڕزگار بکە.
- 17نیشانەی چاکەی خۆتم لەگەڵ بکە،
- بۆ ئەوەی ناحەزانم ببینن و شەرمەزار بن،
- ئەی یەزدان، چونکە تۆ یارمەتیت داوم و دڵنەواییت کردووم.
زهبورهكان ٨٧
- 1خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،
- 2یەزدان دەروازەکانی سییۆنی
- لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.
- 3ئەی شاری خودا،
- بە شکۆمەندی باست کراوە:
- 4«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،
- خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان،
- لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،
- سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»
- 5دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و
- خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»
- 6یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:
- «ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»
- 7سەماکەران گۆرانی دەڵێن:
- «هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»
زهبورهكان ٨٨
- 1ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،
- شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.
- 2با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،
- گوێ بۆ هاوارم شل بکە.
- 3گیانم پڕ خراپە بووە و
- ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە.
- 4وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،
- وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.
- 5لەناو مردووان وازلێهێنراو،
- وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو،
- ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە،
- ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.
- 6لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،
- لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.
- 7تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،
- شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.
- 8ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،
- قێزم لێ دەکەنەوە.
- گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،
- 9بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.
- ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم،
- دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.
- 10ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟
- یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟
- 11ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،
- یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟
- 12ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،
- یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟
- 13ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
- بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.
- 14ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،
- ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟
- 15من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،
- بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.
- 16تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،
- ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.
- 17وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،
- لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.
- 18دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،
- تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.
647 Episoden